پێنج راهێنەری كوردستان بوونە خاوەنی بروانامەی ئەی

پێنج راهێنەری كوردستان بوونە خاوەنی بروانامەی ئەی
دوای ئەوەی لە شاری هەولێر بە دوو جار تاقیكردنەوەی بە دەستهێنانی بروانامەی ئەی ئاسیوی ئەنجام درا، یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بەفەرمی ئەنجامەكانی راگەیاند و 5 راهێنەری كورد سەركەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی بروانامەكە.
هەریەكە لە (یوسف كاكەیی) راهێنەری یانەی هەولێر و (خەسرەو گورون) راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان و (سەلێمان رەمەزان) راهێنەری پێشووی یانەی زێرەڤانی و (د.نازم شێخ جەبار) و (حەمەی بچكۆڵ) توانیان لە بەدەستهێنانی بروانامەی ئەی سەركەوتوو بن.
بە پێی سیستەمی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لەم وەرزە ئەوەی خاوەنی بروانامەی پرۆفیشناڵ (pro) نەبێت ناتوانێت راهێنەرایەتی یانەیەك یاخود هەڵبژاردەیەك بكات لە ركابەرییەكانی ئاسیا.
رێبین رەمزی
Top