راهێنەری سیڤییا هۆکاری شکستەکەی بەرامبەر ریال مەدرید ئاشکرا دەکات
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، سامپاولی وتی: لە تایمی دووەمدا نەمان توانی بەشێوەیەکی پێویست کۆنترۆڵی یارییەکە بکەین و سودمان لەو هەلانە وەرنەگرت کە بۆمان دروست بوو.
وتیشی: کاتێک گۆڵ تۆمارناکەیت، تیپی بەرامبەر بەو یاریزانە گەورانەی کە هەیەتی دەتوانێت زیانت پێ بگەیەنێت، ئەوان توانیان سود لە هەلەکانیان وەرگرن.
لەگەڵ ئەوەشدا، سامپاولی شانازی بە تیپەکەیەوە دەکات و پێی وایە بەگشتی ئاستێکی نایابیان پێشکەش کردووە بەرامبەر یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان.
زیاتر دەڵێت: شانازی بەم یارییەوە دەکەم، لە کاتێکی کەمی کارکردنمان بەیەکەوە توانیمان ئازایەتی خۆمان نیشان بدەین، ئەو شێوازەی یاریمان پێکرد بەرامبەر پاڵەوانی ئەوروپا سەرنجڕاکێش بوو و سوپاس گوزارم.
hamataqana
