گرێبەستی هاوكار لەتیف و یانەی هەولێر هەڵوەشرایەوە
یانەی هەولێر بە بری 65 ملیۆن دینار گرێبەستی لەگەڵ یاریزان هاوكار لەتیف مۆركرد و یەكێك لە مەرجەكانی گرێبەستەكە، ئەگەر لە كاتی دیاریكراودا پێشەكی گرێبەستەكە نەدرێتە یاریزانی ناوبراو ئەوە بە رەزامەندی هەردوو لا گرێبەستەكە هەڵدەوشێتەوە.
بۆیە یانەی هەولێر بەفەرمی بە یاریزانی ناوبراوی راگەیاند، كە گرێبەستە هەڵدەوشێتەوە و دەستبەرداربوونەكەی دەداتەوە یاریزانی ناوبراو بۆ هەر یانەیەك، كە ئارەزووی هەبێت یاری بۆ بكات.
لە لێدوانێكیدا هاوكار لەتیف گوتی: هەر لەسەرەتاوە یانەی هەولێرم هەڵبژارد، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی لەم وەرزە یاری بۆ ئەم یانەیە بكەم، هەچەندە دڵگرانم بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەم، كەچی لە ئێستادا لەگەڵ هەریەكە لە یانەكانی (نەورۆز، پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی نوێ، زێرەڤانی، گازی باكوور) لە گفتوگۆدام بۆ یاریكردن بۆ خولی كوردستان، حەز دەكەم لە یانەیەك یاری بكەم، كە ئامانجی بە دەستهێنانی نازناو بێت.
هاوكار لەتیف لە ریزی یانەی نەورۆز یاری دەكات و یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستانە و لە هێڵی بەرگری یاری دەكات.
رێبین رەمزی
