لە دوو یاری عێراق بە دەستبەتاڵی ماڵئاوایی لە ئۆڵۆمپیاد كرد

لە دوو یاری عێراق بە دەستبەتاڵی ماڵئاوایی لە ئۆڵۆمپیاد كرد
رۆژی سێشەممە نوێنەرەكانی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی ریو دی جانێرۆی 2016 ماڵئاوایان لە ركابەرییەكان كرد.
لە یاری بۆكسێن، نوێنەری عێراق وەحید عەبدولرەزا بە جیاوازی خاڵ لە لەگەڵ بۆكسێنەری مەكسیكی تووشی دۆران هات و لە قۆناغی یەكەم ماڵئاوایی لە ركابەرییەكە كرد.
لە یاری جۆدۆ یاریزانی عێراق حوسێن عەلی لە قۆناغی یەكەم ماڵئاوایی لە ركابەرییەكە كرد كاتێك بەرانبەر یاریزانێكی گابوونی دۆرا، هەرچەندە ئەنجامەكە وەكو یەك بوو، بەڵام بەهۆی كارتی زەرد یاریزان عێراقییەكە ماڵئاوایی كرد، چونكە حوسێن عەلی دوو جار كارتی زەردی وەرگرت و یاریزانە گابۆنییەكە یەك جار كارتی زەردی وەرگرت.
لە یاری سەوڵێدان لە ركابەرییەكانی سەوڵێدانی قورس بە دوو دار یاریزانی عێراقی محەمەد ریاز لە قۆناغی دووەم نەیتوانی راستەوخۆ بگاتە قۆناغی كۆتایی، بۆیە رۆژی چوارشەممە بۆ دواجار ركابەری لەسەر بەسدەستهێنانی یەكێك لە بەلیتەكانی قۆناغی كۆتایی ركابەرییەكە ئەنجام دەدات.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بەشداربوو لە ئۆڵۆمپیاد شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە كاتژمێر 4ی بەیانی یارییەكی چارەنووساز و گرنگ بەرانبەر هەڵبژاردەی باشووری ئەفریقیا ئەنجام دەدات.
رێبین رەمزی
Top