شتیگن ٨٠ملیۆن نرخیەتی

شتیگن ٨٠ملیۆن نرخیەتی
شتیگن ٨٠ملیۆن نرخیەتی
بەپێی ھەوالێکی رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ھەردوو ئیدارەی یانەی کەتالۆنی و یانەی مان سیتی ئارەزووی ئەوەی دەکەن بگەونە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی یاریزانی تیپەکەیان تیر شتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بلوگرانا و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ ریزی یانەی مان سیتی ، بەپێی سەرچاوەی ھەواڵی رۆژنامەکەش کە لە نزیک لە یانەی مان سیتی دەستیان کەوتووە ھێنانی ئەم یاریزانە لەسەر داوای پیپ گواردیۆلای ئیسپانییە بۆ ئەوەی بیکاتە گۆڵپارێزی یەکەمی یانە ئینگلیزیەکە ھەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا یانە ئینگلیزیەکە ئامادەن بڕی ٨٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم گۆڵپارێزە دابین بکەن تەنیا بۆ ئەوەی بێتە ریزی یانەی مان سیتی ئەوەش گرانترین نرخی گواستنەوەیە بۆ گۆلپارێزێک لە مێژووی گۆڵپارێزەکانی دونیا، تاکو ئێستاش ھەردوو یانە بەفەرمی لەسەر بڕیاری کۆتایی رێک نەکەوتوونە.
کارزان کانەبی
Top