ئەمشەو ریال مەدریدو ئیشبیلیا لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا بەیەک دەگەن

ئەمشەو ریال مەدریدو ئیشبیلیا لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا بەیەک دەگەن
ئەمشەو ریال مەدریدو ئیشبیلیا لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا بەیەک دەگەن
بڕیارە ئەمشەو سێ شەممە لە کاتژمێر ٩.٤٥خولەکی شەو بە کاتی ھەرێمی کوردستان لەسەر یاریگای (لیرکندال)لە وڵاتی نەورویژ لە شاری تروندھایم لە جامی سوپەری ئەورووپا ھەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و یانەی ئیشبیلیا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووەە بۆ ئەوەی بتوانن ببنە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا ھەردوو ڕاھێنەران زێدانی فەرەسنی و ئیمری کە پاڵەوانی خولی یۆرۆ لیگی ئەوروپا بووە ریالیش پاڵەوانی یانەکانی ئەوروپا بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش یانەی ریال لە تواناکانی ئەستێرەی تیپەکە رۆنالدۆ بێ بەش دەبێت و یانەی ئیشبیلیاش کۆمەلێک ئەستێرەی لە گواستنەوەی ھاوینە ھێناوەتە ریزی تیپەکە بۆیە پێش بینی دەکرێ یارییەکی ئاست بەرز بێ لە نێوان ھەردوو یانە، پێش بینیش دەکرێ پێکھاتەی چاوەڕوان کراوی ریال مەدرید بەم شێوەیە بێت(کاسیا، ڤاران، رامۆس،مارسیلۆ، کارفەخاڵ،کاسیمرۆ،رۆدریگز،مۆدریچ،ئیسکۆ،مۆراتا، فاسکیز)ئەم یاریگایەش جێگای ٢١٨٥٠ ھاندەری لێ دەبێتەوە و تایبەتە بە یانەی رۆزنبۆرگی نەرویژی.
کارزان کانەبی
Top