تا ئێستا ئاردا تۆران داهاتووی لەگەڵ بلوگرانا نادیارە
ڕۆژنامەی (ئاس) بڵاویکردووەتەوە کە ئاردا تۆران تا ئەو ساتە نەیتوانیوە متمانەی لویس ئێنریکی ڕاهێنەر وەربگرێت، ئەوەش مانای ئەوەیە کە دەبێت یاریزانەکە لە میرکاتۆی هاوینە بە دوای یانەیەکی دیکەدا بگەڕێت، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە دوای سێ یاری دۆستانەی خۆئامادەکاری، ڕاهێنەری بارسا هیچ باوەڕی بە تواناکانی ئەو یاریزانە تورکە نییە.
ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە، کە بەهۆی ڕاکیتیچ و ئینێستا و هاتنی گۆمێز زۆر ئەستەمە تۆران بتوانێت پێگەیەک لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە بەدەست بهێنێت، بۆیە یانەی بارسێلۆنا هەوڵ دەدات ئەو یاریزانە بفرۆشیت.
hamataqana
