سەمیر نەسری لە یانەی ئینتەر میلانەوە داواكراوە
ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لەسەر داوای (ڕۆبرتۆ مانچینی) ڕاهێنەری یانەکە ئامادەیە بۆ هێنانی سەمیر نەسری یاریزانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ سەرف بکات، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە مانشینی خوازیارە جاریکی دیکە ئەو یاریزانە لە ژێر سەرپەرشتی خۆی یاری بۆ ئینتەر میلان بکات، دوای ئەوەی پێشترە لە مان سیتی لەگەڵ هەمان ڕاهێنەر کاری کردبوو.
(لیکیب) ڕوونیکردووتەوە، کە پیپ گواردیۆلا بەهۆی پشت بەستنی بە نۆلیتۆ و ڕەحیم ستێرلینگ سەمیر نەسری فەرامۆش کردووە، بۆیە ئەگەری هەیە لەم هاوینە یاریزانەکە بچێتە دەرەوەی مانچێستەر و لە یانەیەکی دیکە یاری بکات.
سەمیر نەسڕی، کە بەڕەگەز فەرەنسییە و تەمەنی 29 ساڵە، لەساڵی 2011 بە بری 27 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئاڕسناڵەوە پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی کردبوو.
hamataqana
