حاتەم عەلی داوای کاری زۆرە
حاتەم یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی شاری سلێمانی کە ماوەی چەند وەرزێک لە خولی نایابی عێراقی بۆ ھەریەک لە یانەکانی زاخۆ و دھۆک و سلێمانی یاری کردوە و خاوەن ئاستێکی بەرزی یاری کردن بووە، بەڵام بەھۆی پێکانەوە ماوەی زیاتر لە وەرزێکە لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە پزیشکی تایبەتی خۆشی ئەوەی پێ راگەیاندوە کە دەبێ جارێک پشوو بدەی ھەتاکو دەگەرێتەوە دۆخی جارانی خۆت، بەڵام بەر لە چاکبوونەوەی یەکجاری چەند یانەیەک داوایان لێ کردووە بۆ ئەوەی لە خولەکانی عێراق و کوردستانیش یاری بۆ تیپەکانیان بکات، لەم بارەشەوە حاتةم عەلی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەوەی ڕاستی بێت چەندین گرێبەستم بۆ ھاتووە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ یاری لە ریزی تیپەکانیان بکەم، لە ھەردوو خولی کوردستان و عێراقیش گرێبەستم پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی یاری لە ریزی تیپەکانیان بکەم، بەڵام پزیشکی تایبەتی خۆم لە وڵاتی ئێرانە لە ماوەیەکی تر سەردانی دەکەم بۆ ئەوەی پشکنینە پزیشیەکانی خۆی بۆمن ئەنجام بدات ، ئەگەر ئۆکەی تەواوم بداتێ ئینجا ئەگەرێمەوە نێو یاریگاکان چونکە خۆی رێنمایی کردوومە ئەوەی پێم راگەیاندوە تاوەکو بە تەواوی لە پێکانەکەم چاک نەبمەوە خۆی رێگەم پێ نەدات نەگەرێمەوە نێو یاریگاکان، بەھیوای ئەوەشم بتوانم بە زوویی بگەرێمەوە نێو یاریگاکان بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری وەرزشیی کوردستان بکەم.
کارزان کانەبی
