هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە زەحمەت لە هەڵبژاردەی جەزائیری بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە زەحمەت لە هەڵبژاردەی جەزائیری بردەوە
لە گروپی چوارەمی یاریەکانی ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانێرۆ لە جەولەی دووەم هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەزەحمەت توانی لە هەڵبژاردەی جەزائیر بباتەوە دوای ئەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە گێمی دووەمدا توانی سەرکەوتن تۆمار بکات.

یاریەکە توندوتیژی زۆری پێوە دیار بوو تێیدا ناوبژیوان دوو کارتی سووری بەڕوی یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە بەرز کردەوە.

هەردوو گۆڵی ئەرجەنتین"ئەنخێل کۆریاو جۆناتان کالێری لە خولەکەکانی ٤٧،٧٠ دا تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵەکەی جەزائیر لە خولەکی ٦٤ دا سۆفیانی تۆماری کرد.

ڕیزبەندی گروپەکە:
1- پۆرتوگال ٦ خاڵ
2- هندۆڕاس ٣ خاڵ
3- ئەرجەنتین ٣ خاڵ
4- جەزائیر سفر

hamataqana
Top