خانمێكی كه‌نه‌دا، لە دوا گه‌ڕی بایسكلسواریدا بووه پاڵه‌وانی جامی جیهانی بایسكلسواری
له ركابه‌رییه‌كانی دوا گه‌ڕی بایسكلسواری فێدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بایسكلسواری و جامی جیهانی بژارده‌ی خانمان، كاترین بێندرێلی كه‌نه‌دی له پێشبركێی بایسكلسواری چیایی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه له سانت ئانی كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا كاترین پێش ریتا دال فلیسگا كه‌وته‌وه، پله‌ی سێیه‌میش بووه به‌شی ئیمێلی باتی كه‌نه‌دی.
هه‌ر له هه‌مان پاڵه‌وانییه‌تی و له ئاستی پیاوان جولیان ئهبسالۆنی فڕه‌نسی له‌م وه‌رزه‌ش پارێزگاری له ناسناوه‌كه كرد و له ركابه‌رییه‌كان پێش ڤیكتۆری هاونیشتمانی كه‌وته‌وه و ماتیاسی سویسریش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.
hamataqana
