له ركابه‌رییه‌كانی جۆدۆدا بۆ یەكەم جار خانمێك مێژووی بۆ كۆسۆڤۆ نووسییه‌وه
میلیندا كێلمندی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی خانمه پاڵه‌وانی كۆسۆڤۆ، له ركابه‌رییه‌كانی جۆدۆ له كێشی 53 كیلۆگرام پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و یه‌كه‌م مێدالیای زێری له مل كرا.
له یاریی كۆتایی و له یارییه‌كی به‌هێزدا كێلمندی پۆلێنی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر ئۆدێتی جیفریدای خانمه پاڵه‌وانی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی ده‌یه‌م به جیاوازی خاڵێك تۆماركرد.
ریۆ ده‌بێته یه‌كه‌م ئۆڵمپیك كه وه‌رزشوانانی كۆسۆڤۆ له‌ژێر ئاڵای خۆیاندا به‌شداری تێدا بكه‌ن دوای سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌یان له سڕبیا له ساڵی 2008.
هه‌ر له‌و ركابه‌رییه میساتۆ ناكامۆرای ژاپۆنی مێدالیای زیو و ناتالیا كۆزیوتینای رووسی مێدالیای برۆنزی له مل كرا.
hamataqana
