رۆما لە هێنانی یاریزانێكی بەرسێلۆنا بۆ ریزەكانی نزیكە
رۆژنامه‌ی Gazzetta dello Sport ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی رۆما ده‌یه‌وێت تۆماس ڤێرمایلین به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی بارسێلۆنا بكڕێت، له‌م پێناوه‌یشدا گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌ست پێكردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له‌سه‌ر نرخی یاریزانه‌كه هێشتا رێك نه‌كه‌وتوون، به‌ڵام بۆچوونیان له یه‌كتری نزیكه.
ڤێرمایلینی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی ئارسێناڵه‌وه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، وه‌ك به‌رگریكار و ناوه‌ڕاستكاریش چه‌ند جارێك بارسا پشتی پێ به‌ستووه، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی بارسا بكاته‌وه.
hamataqana
