خانمە پیرەکە بۆ شوێنی پوگبا ھەموو شتێک دەکات

خانمە پیرەکە بۆ شوێنی پوگبا ھەموو شتێک دەکات
خانمە پیرەکە بۆ شوێنی پوگبا ھەموو شتێک دەکات
بەپێی ھەوالێکی رۆژنامەی لاڤازیتان دیل سپۆرتیئ یتالی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بەھۆی رۆیشتنی پوگبای یاریزانی ناوەڕاستی یانەکەی گرفتی بۆ درووست بووە لە ھێلی ناوەڕاست بۆ ئەوەی ئەم شوێنە پڕ بکاتەوە بۆیە لە چەند کاتژمێری داھاتوو پوگبا بۆ ھەمیشە مالئاوایی لە یۆڤی دەکات، بۆیە بەرپرسانی یانە ئیتالیەکەش ھەموو کارێک دەکەن بۆ شوێنگرتنەوەی ئەم یاریزانە ئەستێرەیەکی تر بدۆزنەوە ، ئەم رۆژنامەیە ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەکە بەنیازە گرێبەست لەگەڵ یاریزان ئەکسل ڤیتسل مۆربکەن کە لە یانەی زینتی بەلجیکی یاری دەکات، یانەی یۆڤی ئامادەیە بڕی ١٨ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەم یاریزانە بە مەرجێک یانەکەی خۆی ڕازی بێت ، ھەر ئەم رۆژنامەیەش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی یۆڤی ئارەزووی زۆری ھەیە ئەم یاریزانە بباتە ریزی یانەکەی بۆیە ئامادەیە زیاتر لەم پارەیەش کە دەکاتە ٢٥ملیۆن یۆرۆش دابین بکات بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بەلجیکەیە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە خۆی پێ بەھێز بکات.
کارزان کانەبی
Top