مارک ھامسیک بەوەفابوو
یانەی ناپۆلی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی یانەکە مارک ھامسیکی سلۆڤاکی نوێ کردۆتەوە تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠لەگەل یانە ئیتالەکە بەردەوام دەبێت، ھەرچەندە ھامسیک چەندین گرێبەستی پێشکەش کرابوو لەلایەن یانەکانی تری ئەوروپا بەڵام بە وەفای خۆی بۆ یانەی ناپۆلی دووپات کردووە و ھاندەرانی یانەکەش بە وەفاترین یاریزانیان لە یانەکە دیاری کرد، ھامسیکی تەمەن ٢٩ساڵ ماوەی چەند وەرزێکە لە ریزی یانە ئیتالیەکە یاری دەکات و خاوەنی چەندین نازناوە لەگەل یانەکەی بەدەستھێناوە، مارک لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە جامی یۆرۆی فەرەنسا.
کارزان کانەبی
