ئیسکۆ نزیکە لە پەیوەندی کردنی بە میلان

ئیسکۆ نزیکە لە پەیوەندی کردنی بە میلان
ئیسکۆ نزیکە لە پەیوەندی کردنی بە میلان
رۆژنامەی ئاسی مەدریدی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی میلانی ئیتالی بەسەرپەرشتی بازرگانە چینیەکان لە ئێستادا لە ھەوڵی ئەوەن گرێبەست لەگەڵ ئیسکۆی یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی مۆربکەن بۆ ئەوەی وەرزی نوێ ئەم یاریزانە لە خولی کالچۆ یاری بکات، خاوەنی یانەی میلانی ئیتالیش کە ئێستا چینیەکان بەرێوەی دەبەن بڕی ١٠٠ملیۆن یۆرۆیان دابین کردووە بۆ کڕینی ژمارەیەک لە یاریزانانی ئەستێرە بۆ ریزی یانەی میلانی ئیتالی بۆ ھەڵستانەوەی یانەکە، لە گواستنەوەی ھاوینەش یانەی میلان دەیەوێت ھێنانی ئیسکۆ بکاتە سوپاریز بۆ ھاندەرانیان و بڕی ٤٠ملیۆن یۆرۆیان بۆ ئەم یاریزانە تەرخان کردووە بۆ گواستنەوەیان بۆ ریزی یانە ئیتالیەکە، ئەم بازرگانە چینینانەش دەیانەوێ تیپەکە بگەرێنەوە خولی گەورەکەی ئەوروپا کە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە چونکە ماوەیەکە ئەم یانە ئیتالیە لێ دوورە.
کارزان کانەبی
Top