نێیمار باسی ریال مەدرید دەكات و هۆكاری پەیوەندی نەكردنیشی ئاشكرا دەكات

نێیمار باسی ریال مەدرید دەكات و هۆكاری پەیوەندی نەكردنیشی ئاشكرا دەكات
نیمار داسێلفا ئەستێرەی بەرشلۆنە و هەلبژاردەی بەرازیل دانی بەوەنا هەستی بە ئاسودەیی نەكردووە، كاتێك لە پەیوەندی كردنی بەیانەی ریال مەدرید نزیك بووە، ئەو كات ئامادە نەبووە لە ئەوروپا یاری بكات.

یاریزانی نێو دەوڵەتی بەرازیلی لە ساڵی (2005) سەردانی یاریگای سەنتیاگۆ برنابیۆ كرد ئەو كات تەمەنی (13)ساڵ بوو، بەڵام وا بریاریدا بگەرێتەوە وڵاتەكەی بۆیاری كردن و لەگەڵ سانتۆس بەردەوام بوو دوای هەشت ساڵ مانەوەی لە بەرازیل جارێكی تر رووی كردەوە كیشوەری پیر و پەیوەندی كرد بەیانەی بەرشلۆنە.

نیماری تەمەن (24)ساڵ لە لێدوانێكیدا دەڵێت: ئەوكات تەمەنم (13) ساڵ بوو كاتێك بۆیەكەم جار بەرەو ئەوروپا گەشتم كرد، بەڵام هەستم بە ئاسودەیی نەكرد، وام بینی دڵخۆش نیم بەمانەوە یاخود دوور كەوتنەوەم لە بەرازیل، بۆیە بریاریمدا پەلە نەكەم و بگەرێمەوە وڵاتەكەم، چونكە دڵخۆشی من لەسەرووی كارەكانم بوو.

نیمار لە ساڵی (2013) جارێكی تر گەرایەوە ئیسپانیا و ئەمجارەیان پەیوەندی كرد بەیانەی بەرشلۆنە و توانی نازناوی خولی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا بەدەست بهێنێت لە گەڵ هەردوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا و جامی جیهانی یانەكان.

جێگەی ئاماژە بۆكردنە لە مێركاتۆی هاوینەدا پرو پاگەندەی زۆر هەبوو نیمار پەیوەندی دەكات بەیانەی ریال مەدرید، بەڵام دوا جار گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشلۆنە نوێكردەوە تاوەكو ساڵی (2021)و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی (200)ملیۆن یۆرۆیە.

hamataqana
Top