تێری هۆكاری مانەوەی لە شین پۆشەكان ئاشكراكرا

تێری هۆكاری مانەوەی لە شین پۆشەكان ئاشكراكرا
ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هۆكاری مانەوەی جۆن تێری ئینگلیزی و كاپتنی تیپەكەی بۆ راگەیاندنەكان ئاشكرا دەكات.

كۆنتی لەلێدوانێكیدا كە ماڵپەری (فۆر فۆر تو) بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت: جۆن تێری پێشتر بە بەردەوامی یاری بۆ یانەی چێڵسی كردووە، پێم وایە ئەو بەشێكی گرینگە لە مێژووی تیپەكەمان.

راهێنەرە ئیتاڵییەكە دەڵێت: پێم وایە جۆن تێری لە نرخ و بەهێزی تیپەكەمان دەزانێت ئەو نیشان و هێمای تیپەكەمانە، بۆیە مانەوەی ئەو لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانەكانمان زۆر گرینگە.

كۆنتی لەبارەی جۆن تێری زیاتر دەڵێت: من پەیوەندییەكی پتەوم لەگەڵ ئەو هەیە و بەڵێنی سەركەوتنمانداوە، تیپەكەشمان زیاتر پێویستی سەركردەیەكی وەك ئەو هەیە.

hamataqana
Top