خانمە پیرەكە لەگەڵ جێگرەوەی پۆگبا گەیشتە رێككەوتن

خانمە پیرەكە لەگەڵ جێگرەوەی پۆگبا گەیشتە رێككەوتن
تۆڕێكی هەواڵ لە ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە، یانەی یوڤینتۆس گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ یاریزانێكی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ئەوەی شوێنی پۆل پۆگبا بگرێتەوە.

تۆڕی هەواڵی (سپۆرت میدیا سێت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: كارگێری یانەی یوڤینتۆس لەگەڵ (بڵیس ماتویدی) فەرەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی پاریس سان جێرمان گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ ئەوەی درێسی خانمە پیرەكە بپۆشێت.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردەوە: یوڤینتۆس چیتر ناتوانێت پارێزگاری لە پۆگبا بكات بەهۆی بۆندە گرانبەهایەكانی هەردوو یانەی ریال مەدرید و مانچستەر یونایتد كە دەگاتە سەروو (100) ملیۆن یۆرۆ.

نرخیەكەی ماتویدیش كە لە هەواڵی ماڵپەری ناوبراو بڵاوكراوەتەوە دەگاتە (30) ملیۆن یۆرۆ.

hamataqana

Top