سێ راهێنەر پاڵێوراون بۆ راهێنەرایەتی یانەی نەورۆز
بە پێی سەرچاوەكان سێ راهێنەر پالێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی نەورۆز لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی كوردستان، راهێنەرەكانیش بریتین لە ( خەسرەو گورون) راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان و (یاسین عەبدولمناف) راهێنەری پێشووی یانەی سیروانی نوێ و (سەردار ساڵح) راهێنەری پێشووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی.
تا ئێستا دەستەی كارگێری یانەكە هیچ قسەیەكی لەسەر ئەم بابەتە نەكردووە.
جێگەی باسە لە وەرزی رابردوو یانەی نەورۆز نەیتوانی بگاتە قۆناغی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بۆ تۆپی پێی.
رێبین رەمزی
