رێوییەکانیش تیژبوونەوە
یانەی لیستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی یانەکانی ئینگلتەرا ئەم وەرزە دەیەوێت ھەر بە پاڵەوانی بمێنێتەوە بۆیە وەکو سەرجەم یانەکانی تری بەشدار لە خولەکانی ئەوروپا دەستی بە مۆرکردنی گرێبەست و نوێ کردنەوەی گرێبەست کردووە لەگەڵ یاریزانان لەم ناوەشدا بەرپرسانی یانەکە بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی لاو حەمزە شودەری کردوە بۆ ماوەی چوار وەرز لەگەڵ ئەم یانەیە یاری دەکات ئەم یاریزانە تەمەن ١٨ ساڵیەش وەرزی ڕابردوو بۆ یانەی برایتۆن ئەلبیۆن یاری کردووە لە خولی پلە یەکی ئینگلیزی بۆیە رانێری ڕاھێنەر ئەویش وەکو ڕاھێنەرەکانی تر پەنای بۆ یاریزانە عەرەبەکان برد.
کارزان کانەبی
