بارسا گرنگی بە یاریزانێکی بەرازیلی دەدات
بەرسا گرنگی بە یاریزانێکی بەرازیلی دەدات
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پاڵەوانی خولی ئیسپانیا لە ئێستادا لە ھەوڵی ئەوەیە تیپەکەی بە چەند یاریزانێکی لاو ببەستێ بۆ دەستپێکی خولەکە بەبەھێزی بچێتە ناو خولەکە بۆیە لە ئێستادا کارگێڕی یانەکە لە ھەوڵی ئەوەدایە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی بەرازیلی لوان گییرمۆی ھێرشبەری یانەی گریمیۆدەدات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ھاوینە ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ، یانەی بارسا ھێنانی ئەم ھێرشبەرە و گرنگیدانی پێی بۆ شوێن گڕەوەی ھەریەک لە یاریزانان میسی و نیمار و سوارێز دەبێت لە خولی یانەکانی ئیسپانیا،رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یاریزان گویلیھرم دی خیسوس ڤێرا تاسراو بە لوان ھێرشبەری یانەی گریمیۆ کارگێڕی یانەکە کەتالۆنیەکە زۆرە بۆ ئەم یاریزانە ، فرناندیزی بەرێوبەری وەرزشی یانەی یانەی بارسا گەشتی وڵاتی بەرازیلی کردووە بۆ ئەوەی چاودێری ئەم یاریزانە و دوو یاریزانی تری بەرازیلی بکات، لوان تەمەنی ٢٣ساڵە و یەکێک لەم ھێرشبەرانەی کە بارسا کردیتە ئامانج لەم وەرزە ئێستاش خەریکی ئەنجامدانی یارییەکانی ئۆلمپیە لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتـەکەی بەپێآ سەرچاوە ھەواڵەکانیانیش بارسا ١٢ملیۆن یۆری بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە داناوە.
کارزان کانەبی
