گابریل باربۆسا داواکراوە لە ئیتالیا

گابریل باربۆسا داواکراوە لە ئیتالیا
گابریل باربۆسا داواکراوە لە ئیتالیا
ھێرشبەری بەرازیلی و یانەی سانتۆسی بەرازیل گابریل باربۆسای ناسراو بە گابی گول ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا چەندین گرێبەستی بۆ ھاتووە لە یانەکانی خولی ئیتالیا بۆ ئەوەی بچێتە خولی کالچۆ، ئەم یاریزانەش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ھەریەک لە یانەکانی یۆڤانتۆس و ئەنتەر میلان شەڕی بەدەستھێنانی دەکەن، گابریل بە میدیاکانی ولاتەکەی راگەیاند گوتی " زۆر یانە منی کردۆتە ئامانج بۆ ئەوەی یاری لە ریزی تیپەکەیان بکەم بەڵام گفت و گۆکردن لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانم دەبێت، گابرێل ئێستا سەرقالی ئەنجامدانی یارییەکانی ئۆلمپیی یە لە ریۆو جانیرۆ لە بەرازیل ، ئەوەشی ئاشکرا کرد کەوا ئەو لە خولی بەرازیلی و لەگەل یانەی سانتۆس سەرفراز و دڵخۆشە بۆیە گوتی ئێستا تەنیا بیرم لای یارییەکانی ھەڵبژاردەکەمە بۆ ئەوەی بتوانین میدالیا بۆ وڵاتەکەم بەدەست بھێنین، پێشووتریش ئەم یاریزانە یانەی چێلسی ئینگلیزی ڕەت کردۆتەوە .
کارزان کانەبی
Top