بۆ خۆشەویستەکەی گاريس بەيڵ دياريەكی خەیاڵی ئامادە كردووە

بۆ خۆشەویستەکەی گاريس بەيڵ دياريەكی خەیاڵی ئامادە كردووە
ئەستێرەى ويلزى و گۆڵكارى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى (گاريس بەيڵ) دوای ئەوەی (ئیما جۆنز)ی خۆشەویستی ڕازیبووە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، بۆ ئاهەنگ گێڕان، دورگەی (تاگوماگو)ی بۆ ماوەی هەفتەیەک بەکرێ گرتووە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، نرخى بەكرێ گرتنى ئەو دورگەيە بۆ ماوەى هەفتەيەك گەشتووتە ٤٥٠ هەزار يۆرۆ و بۆ هەر شەوێک بڕی ٦٥ هەزار یۆرۆی داوە.

دورگەى (تاگوماگو) كيلۆمەترێك لە شارى (ئيبيزا)ى ئسپانياوە دورەو ئەستێرەكەى مەدريد بە باشترين دورگە وەسفى كردووە بۆ ئاهەنگگێڕان لەگەڵ هاوسەری داهاتوویدا و چەند هاوڕێیەکیشی بانگێشت کردووە.

بەیل دوای پێشەنگی کردنی هەڵبژاردەی وێلز بۆ گەیشتن بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی یۆرۆی ٢٠١٦، تا ئێستا پشووی هاوینەی بەسەر دەبات و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام بەشداری یاریی سوپەری ئەوروپی ناکات.

hamataqana
Top