سێ یانە شەڕ لەسەر یاریزانێکی گابۆنی دەکەن
ھەرسێ یانەی واتفۆردی ئینگیزی و ھابۆرگ و شاڵکەی ئەڵمانی شەڕی بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانی گابۆنی ماریۆ لیمینای یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی یۆڤانتۆس دەکەن بۆ ئەوەی لەم ھاوینە ئەم یاریزانە بگوازنەوە ریزی یانەکانیان و بتوانن لە خولەکانی وڵاتـەکانیان سوود لە تواناکانی ئەم یاریزانە ئەفریقیە وەربگرن، بەپێی ھەوالێکی سکای سپۆرتی ئیتالیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئەم یانانە ھەولی زۆریان داوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە ڕزای بکەن و درێسی یانەکانیان بپۆشێت، بەڵام تاکو ئێستا ماریۆ بەفەرمی خۆی یەک لای نەکرۆدتەوە بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆی لەگەل کام یانە یەک لای دەکاتەوە چونکە لە ئێستا یانەکان لە ھەوڵی ئەوەن خۆیان بەھێز بکەن.
کارزان کانەبی
