بیرلسکۆنی یانەی میلان دەفرۆشێت
یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا سیلڤیۆ بیرلسکۆنی سەرۆکی یانەکە ڕازی بووە بە شێوەیەکی سەرەتایی بۆ ئەوەی بەفەرمی یانەکەی ٩٩%پشکی یانەکەبفرۆشێتەوە کونسورتیومی چینی بە شێوەیەکی کۆتایی بۆئەوەی یانەکەی تەسلیم بە ئەوان بکات، ئەم یانەیەش پێشکەش بە کۆمپانیای ڤینیڤست دەکرێ بۆ ئەوەی ئەوان سەرپەرشتی یانەی میلانی ئیتالی بکەن لە داھاتوو و ، بە پێی سەرچاوەھەواڵەکانیش بڕی پارەی فرۆشتنەکەش دەگاتە ٧٤٠ملیۆن یۆرۆ بیرلسکۆنی و دانیلۆی سەرۆکی کۆمپانیەکە کە خاوەنی کۆمەلێک پرۆژە و کۆمپانیان لە وڵاتی چین ئەوان سەرپەرشتی تیپەکانی یانەی میلان دەکان، یانەی میلان لە ساڵی ٢٠١١وە کە خولی ئیتالین بردوە تاکو ئێستا لەم خولە دابراون و لە ساڵی ٢٠٠٧خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان بردوە لە ئێستادا ئەم یانەیە دابڕاوە لەسەرکەوتن و دەستکەوتنەکان بۆیە وەربەرھێنەرە چینیەکان دەیانەوێ ئەم یانەیە ببوژێنەوە بڕی ١٠٠ملیۆن یۆرۆشیان بۆ کڕینی یاریزانان داناوە بۆ ئەوەی یانەی میلان بچێتە قۆناغی تازەوە ، جگە لەمەش بیرلسکۆنی لە ساڵی ١٩٨٥وە سەرپەرشتی ئەم یانەیە دەکات و لەم دواییانەش بڕی ٢٥٠ملیۆن یۆرۆی لەم یانەیە لە کیس داوە بەھۆی بەدەستنەھێنانی ئەنجامی شایستەوە.
کارزان کانەبی
