کلۆپ واز لە یاریزانە ئەڵمانیەکان ناھێنێ
رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەڕابەرایەتی کلۆپی ڕاھێنەری بەرەگەز ئەڵمانی کار لەسەر ئەوە دەکەن گرێبەستێک پێشکەش بە یاریزانێکی ئەڵمانی بکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات پەیوەندی بە یانە ئینگلزیەکەوە بکەن بۆ ئەوەی یاریزانی یانەی کۆلن و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا جۆناس ھیکتۆر بگوازنەوە ریزی تیپەکەیان لە خولی ئینگلیزی بتوانن سوود لەم یاریزانە لە ھێلی بەرگری ببینن بۆ ئەوەی ریزی تیپەکەیان زیاتر بەھێز بکەن، ئەم سەرچاوە رۆژنامەوانیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا کە لە رێگەی کلۆپی ڕاھێنەرەوە یانە ئینگلیزیەکە بڕی ٢٣ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەم یاریزانە داناوە بۆ ئەوەی لەم ھاوینە بیگوازنەوە خولی ئینگلیزی و ماڵئاوایی لە خولی بۆندس لیگ بکات، بەڵام تاکو ئێستا ھیکتۆر و یانەی کۆلن ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە نەداوە.
کارزان کانەبی
