بلوگرانا بەهۆی مێسی و سوارێز و نێیمار، كێشه‌ی بۆ دروست بووە
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی سپۆرت، یانه‌ی بارسێلۆنا له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان چه‌ندان هه‌وڵی بۆ كڕینی هێرشبه‌رێك داوه، به‌ڵام وڵامی هه‌ریه‌كێكیان "نه‌خێر" بووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت هۆكاری شكستهێنانی، ئیداره‌ی بارسا له گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك، بۆ سێكوچكه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه، چونكه هه‌موویان ده‌زانن به‌هۆی MSNـه‌وه هیچ یاریزانێك ناتوانێت له هێڵی پێشه‌وه شوێنی بێته‌وه.
دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه بارسێلۆنا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یان دابوو، بریتی بوون له (مانوێل نۆلیتۆ و گابرێل خیسێس كه هه‌ردووكیان پشتیان له بارسا كرد و مانچێسته‌ر سیتیان هه‌ڵبژارد)، له ئێستایشدا ئێنریكی به ناچاری چاوی خستۆته سه‌ر كڕینی ماریۆ گۆمێزی ئه‌ڵمانیا و رۆبن ڤانپێرسی هۆڵه‌ندا.
hamataqana
