بالۆتێلی داهاتووی لەنێوان دوو يانەدايە
لەوبارەيەوە پێگەی دی مارزيۆی ئيتاڵی بڵاويکردەوە، ماريۆ بالۆتێلی لەنێوان دوو يانەدايە ئەوانيش ئەياکس ئەمستردامی هۆڵەندی و پيسکارای ئيتاڵين، بەڵام بەوتەی ئەو سەرچاوەيە ماريۆ لە ئەياکسەوە نزيکترە.
لە ئێستادا مينۆ رايۆلای بەڕێوبەری کارەکانی ئەو ياريزانە لە هەوڵی دۆزينەوەی يانەيەکی گونجاودايە بۆ ماريۆ، هۆکاری يەکلایی نەبوونەوەی لەگەڵ ئەياکس بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، يانە هۆڵەندييەکە لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی چامپيۆنز ليگ دايە و هێشتا ديارنييە وەرزی داهاتوو لەو خولە بەهێزەی ئەوروپا دەبێت يان نا، چونکە رايۆلا دەيەوێت ماريۆ بە چامپيۆنز ليگ شاد بکاتەوە.
يانەی پيسکارای ئيتاڵياش ماوەی ساڵێکە گرنگی بەو ياريزانە دەدات و دەيەوێت بالۆتێلی بۆ خۆی رابکێشێت بەڵام بەهۆی کەمی لايەنی مادييەوە نەيتوانيوە هيچ بەرەو پێش چوونێک ئەنجام بدات.
hamataqana
