مێژووی بەشداریكردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە ئۆڵۆمپیاد
1- ئۆڵۆمپیادی مۆسكۆ 1980
یەكەم بەشداریكردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە ئۆڵۆمپیاد بۆ ساڵی 1980 دەگرێتەوە، كە لە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا ئەنجامدرا، لەم ئۆڵۆمپیادە هەڵبژاردەی عێراق شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (كۆستاریكا، فنلندا، یوگسلافیای پێشوو) یاریكرد، كە تیاییدا هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناغی هەشتەم ماڵئاوایی كرد، ئەنجامەكانی بەمشێوەیە بوو.
عێراق - كۆستاریكا 3-0
عێراق - فنلندا 0-0
عێراق - یوگسلافیای پێشوو 1-1
قۆناغی هەشتەم
عێراق - ئەڵمانیای رۆژهەڵات 0-4
2-ئۆڵۆمپیادی لۆس ئەنجلۆس 1984
بۆ دووەم جار لەسەر یەكدی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق گەیشتە ئۆڵۆمپیاد، كە لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمەریكی ئەنجامدرا و شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (كەنەدا، كامیرۆن، یوگسلافیای پێشوو) یاری كرد، بەڵام ئەنجامەكانی وەكو پێویست نەبوو و لە قۆناغی كۆمەڵەكان ماڵئاوایی كرد.
ئەنجامەكانی بەمشێوەیە بوو.
عێراق - كەنەدا 1-1
عێراق - كامیرۆن 0-1
عێراق - یەگسلافیای پێشوو 2-4
3- ئۆڵۆمپیادی سیئول 1988
بۆ جاری سێیەم لەسەر یەكدی هەڵبژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی گەیشتە ئۆڵۆمپیاد، كە لە سیئۆل-ی پایتەختی كۆریای باشوور ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی عێراق شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (زامبیا، گواتیمالا، ئیتاڵیا) یاریكرد، بەڵام بەهەمان شێوە لە قۆناغی كۆمەڵەكان ماڵئاوایی كرد، ئەنجامەكانی بەمشێوەیە بوو.
عێراق - زامبیا 2-2
عێراق - گواتیمالا 3-0
عێراق - ئیتاڵیا 0-2
4- ئۆڵۆمپیادی ئەسینا 2004
دوای چاوەروانكردنی 16 ساڵ، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ جاری چوارەم گەیشتە ئۆڵۆمپیاد، كە لە ساڵی 2004 لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ئەنجامدرا، لەم ئۆڵۆمپیادە هەڵبژاردەی عێراق باشترین ئەنجامی لە مێژووی خۆی و وڵاتانی عەرەبی بە دەسهێنا، كاتێك پلەی چوارەمی پێشبركی تۆپی پێی بۆ خۆی مسۆگەر كرد، لە قۆناغی كۆمەڵەكان شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (پورتوگاڵ، كۆستاریكا، مەغریب) یاریكرد، ئەنجامەكانی بەمشێوەیە بوو.
عێراق - پورتوگاڵ 4-2
عێراق - كۆستاریكا 2-0
عێراق - مەغریب 1-2
قۆناغی هەشتەم
عێراق - ئوستراڵیا 1-0
چوار گۆشەی زێرین
عێراق - پارگوای 1-3
یاری پلەی سێیەم و چوارەم
عێراق - ئیتاڵیا 0-1
5- ئۆڵۆمپیادی ریو دی جانیرۆ 2016
دوای چاوەروانكردنی 12 ساڵ بۆ جاری پێنجەم هڵەبژاردەی تۆپی پێی عێراق، گەیشتە ئۆڵۆمپیاد و لە كۆمەڵەی یەكەم شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (بەرازیل، دانیمارك، باشووری ئەفریقیا) یاری دەكات.
رێبین رەمزی
