عەلی عەدنان لە یانەی ناپۆلی نزیكە
بە پێی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا یانەی ناپۆلی دوو یاریزانی دەستنیشانكردووە بۆ پركردنەوەی شوێنی فەوزی غولام ئەویش باستا یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی لازیۆ و عەلی عەدنان یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی ئۆدەنیزی، لەم دوو یاریزانە گرێبەست لەگەڵ یەكێكیان مۆر دەكات.
عەلی عەدنان لە وەرزی رابردووی خولی نایابی ئیتاڵیا لەگەڵ یانەی ئۆدنیزی ئاستێكی باشی پێشكەش كرد و چەندین یانەی ئەوروپی چاویان لەسەر ئەم یاریزانە بوو و هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەكانی عێراق ئاستێكی سەرنج راكێش پێشكەش دەكات.
رێبین رەمزی
