ئینریكی وەڵامی هەرەشەكانی گۆڵچی تیپەكەی دایەوە

ئینریكی  وەڵامی هەرەشەكانی گۆڵچی تیپەكەی دایەوە
لویس ئینریكی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە وەڵامی هەرەشەكانی كلاودیۆ براڤۆی گۆڵچی تیپەكەی دەداتەوە.

ئبنریكی لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان ووتی: لەرۆیشتنی هیچ گۆڵپارێزێك ناترسم چونكە خاوەنی سێ گۆڵپارێزی ئاست بەرزین.

براڤۆ پێشتر هەرەشەی كردبوو ووتبووی: ئەگەر بەشێوەیەكی سەرەكی لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكان پشتم پێنەبەسترێت ئەوا تیپەكە بەجێدەهێڵم.

ئینریكی لەمبارەیەوە ووتی: ئێمە كێشەی گۆڵپارێزمان نییە، لەیارییەكانی جام و یانە پاڵەوانەكان پشت بە شتەیگن دەبەستم و بۆ خولی ئیسپانیاش یاری بە براڤۆ دەكەم.

ئەو دەڵێت: سێ گۆڵپارێزی ئاست بەرز لە تیپەكەمان هەن بۆیە بە رۆیشتنی هەر كامیان كاریگەریمان لەسەر دروست ناكات.

hamataqana
Top