گۆمێز نزیەكە لە پەیوەندی كردن بە ئەیسی میلانەوە

گۆمێز نزیەكە لە پەیوەندی كردن بە ئەیسی میلانەوە
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی لاو دەستیان بە ھەوڵەکانیان کردووە، بۆیە پێدەچێت گۆستاڤۆ گۆمێزی پاراگوایی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

جیان لۆکا دی مارتزیۆ، شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانانە لە ئیتاڵیاوە ئاشکرای دەکات، بەرێوەبەری کارەکانی گۆستاڤۆ گۆمێز، بەرگریکاری لاوی یانەی لانۆسی ئارجانتینا، گەشتی شاری میلانی کردووە، بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە، بۆیە چێدەچێت بەم نزیکانە ئەو گواستنەوەیە یەکلایی بکرێتەوە.

گۆمێزی تەمەن ٢٣ ساڵ، یەکێکە لە بەگریکارە کاریگەرەکانی یانەی لانۆسی ئارجانتینا و پێدەچێت وەرزی داھاتوو لە سێریا ئەی بەردەوام بێت.


hamataqana
Top