بلوگرانا نزیكە لە شكستهێنان لە گواستنەوەی هێرشبەرێكی تر

بلوگرانا نزیكە لە شكستهێنان لە گواستنەوەی هێرشبەرێكی تر
دوای ئەوەی بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا نەیانتوانی ھەرسێ ئامانجی یانەکەیان، خێسۆسی برازیلی، گامیرۆی فەرنسی و ڤیێتۆی ئارجانتینی بگوازنەوە ریزەکانیان، جاریکی دیکە لە شکستھێنان بە گواستنەوەی ھێرشبەرێکی برازیلی نزیکن.

کەتەلۆنیەکان بۆ گواستنەوەی لێڤان گیلێرمێ، ھێرشبەری ٢٣ ساڵی یانەی گریمیۆی برازیلی ئامادەکارییان کردووە، بەڵام ھەرزوو سەرۆکی ئەو یانەیە لە بەیاننامەییەکدا رایگەاند، ئەوان دەستبەرداری ھێرشبەرەکەیان نابن، بۆیە پێشبینی دەکرێت یانەی ئیسپانی جاریکی دیکە شکست بێنن لە گواستنەوەی ھێرشبەرێک.

بێجگە لە یانەی بارسێلۆنا، ھەریەک لە یانەکانی لیستەر سیتی و چێلسی ئینگڵتەرا، پۆرتۆی پۆرتوگالی گرنگی بە تواناکانی لێڤان دەدەن.


hamataqana
Top