گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوار شەممەی ڕۆژنامە ئیسپانیەکان بزانە
ڕۆژنامەی مارکا:
- خیسی دەچێتە پاریس سان جەرمان
- ڕیاڵ لە یاریەکی دۆستانەدا، ڕوبەڕووی بایەرن دەبێتەوە لە ئەمریکا
- بەرشەلۆنا لە یاریەکی دۆستانەدا ڕوبەڕووی لیستەر دەبێتەوە

ڕۆژنامەی ئاس:
- سیسۆکۆ لەوانەیە گرێبەستی نوێی ڕیاڵ بێت
- گرێبەستی خیسی بۆ پاریس سان جەرمان بە 25 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت
- یاریەکی دۆستانەی قورس لەبەردەم میرینگی، بایەرن و ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکەی، کارلۆ ئەنچلۆتی
- ڕامۆس و مۆدریچ و خیمس بۆ یەکەمین جار بەشداری دەکەن وەک ئامادەکاریەک بۆ یاری سوپەر
- بریکاری تیر شتیگن بە دوای چارەنوس و حاڵی یاریزانەکەدا دەگڕێت لە بەرشەلۆنا

ڕۆژنامەی سپۆرت:
- دوا بەدەستگەیشتی داوایەک لە لایەن سیتیەوە، بریکاری شتیگن داوای ڕۆشتنی لە بەرشەلۆنا بەرزکردووەتەوە
- بەرشەلۆنا وەڵام دەداتەوە بەوەی هیچ ڕەزامەندیەک نیە بە ڕێگە پێدانی کە بڕوات
- خیسۆس بە بڕی 34 ملیۆن یۆرۆ دەچێـە سیتی
- بۆسکێس و ماسکێرانۆ، یاری یەکەم بەرامبەر لیستەر

ڕۆژنامەی مۆندۆ تیپۆرتیڤۆ:
-بەرشەلۆنا و لیستەری پاڵەوان، لە یاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر یەک دەبنەوە
-براڤۆ و شتیگن سەرنجی ڕۆژنامەکانیان بۆلای خۆیان ڕاکێشاوە و نایانەوێت لە کورسی یەدەگدا دابنیشن
-نەیمار ئاگاداری خۆی لە ئەڵمانیا و ئەرجەنتین لە ئۆڵەمیات ئاشکرا دەکات

hamataqana
