عێراق لە پێنج یاری ئۆڵۆمپیاد بەشداری دەكات
عێراق لەم ئۆلۆمپیادە بەشداری لە پێنج یاری دەكات، بەمشێوەیە (تۆپی پێی، بەرزكردنەوەی قورسایی، بۆكسین، جۆدۆ، سۆلێدان).
لە تۆپی پێی هەڵبژاردەی عێراق لە كۆمەڵەی یەكەم شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (دانیمارك، بەرازیل، باشووری ئەفریقیا) یاری دەكات و یەكەم یاری لە رۆژی پێنجشەممە كاتژمێر 7ی ئێوارە بەرانبەر دانیمارك یاری دەكات.
لە بۆكسێن هەڵبژاردەی عێراق بەیەك یاریزان بەشداری دەكات ئەوەیش یاریزان ( وەحید عەبدولەرزا) لە كێشی (74)كگم بەشداری دەكات، ئەم یاریزانە لە دایكبووی (22-5-1983)ە.
لە یاری سۆلێدان هەڵبژاردەی عێراق بە یەك یاریزان بەشداری دەكات ئەوەیش یاریزان (محەمەد ریاز)ە و لە دایكبووی (20-2-1994)ە.
لە بەرزكردنەوەی قورسایی هەڵبژاردەی عێراق بەیەك یاریزان بەشداری دەكات ئەوەیش یاریزان (سەلوان جاسم) لە كێشی (105)كگم و لە دایكبووی (26-9-1991)ە.
لە یاری جۆدۆ بەهەمان شێوە هەڵبژاردەی عێراق بە یەك یاریزان بەشداری دەكات لە رێگەی یاریزان (حوسێن عامری) لە كێشی 80 كگم و لە دایكبووی (24-10-1990)ە.
ئەمە یەكەم جارە دوای ماوەیەكی زۆر یاریزانانی عێراق لە رێگەی پاڵاوتن سەردەكەون بۆ ئۆڵۆمپیاد نەوەك لە رێگەی كۆتا یاخود بلیتی خۆرایی.
رێبین رەمزی
