گرێبەستێکی مێژووی پێشکەش بە لۆکاکۆ کرا
کارگێڕی یانەی چێلسی ئینگلیزی بڕی ٦٥ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە لۆکاکۆی یاریزانی ھەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی کردووە بۆ ئەوەی لەم ھاوینە رۆمیلۆ بگوازێتەوە ریزی یانەی بلوز، رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەکەی پایتەختی ئینلگتەرا ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بگوزێتەوە لەندەن ، رۆژنامەکەش ئەوەی ئاشکرا کردووەکەوا یانەی چێلسی بڕی ٦٥ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە رەِش پێستە دابین کردووە ئامادەشە ھێرشبەری یانەکە لویک ریمش بداتە یانەکە لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە لۆکاکۆ، یانەی ئیڤەرتۆنیش داوای بڕی ٧٥ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی کردووە لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەم یرایزانە بەلجیکیە بۆ یانەی بلوز ، پێشووتریش یانەی چێلسی ئەم یاریزانەی تەنیا بە ٢٨ملیۆن جونەیی فرۆشتووە بەپێی سەرچاوە میدیایەکانی وڵاتی بەریتانیا یانەی چێلسی ھەموو کارەکانی بەکۆتایی ھێناوە ئەم یاریزانە دەکاتە یاریزانی خۆی جگە لە ھێنانی لە ھەوڵدان بۆ ھێنانی جۆن ستونزی بەرگریکاری یانەی ئیڤەرتۆن بۆیە تاکو ئێستا بەتەواوی یەک لای نەبۆتەوە کە چارەنووسی ئەم بەریگریکارە چی بەسەردێت.
کارزان کانەبی
