هاورێ جەلال پەیوەندی بە زێرەڤانی دەكات
هاورێ جەلال یاریزانی پێشووی هەردوو یانەی نەورۆز و پێشمەرگەی هەولێر پەیوەندی بە یانەی زێرەڤانی كردووە بەمەبەستی مۆركردنی گرێبەست بە شێوەیەكی فەرمی.
هاورێ یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان لە هێڵی ناوەراست یاری دەكات و لە وەرزی رابردوو پلەی دووەمی خولی كوردستانی لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەدەستهێنا، كە راهێنەرەكەی سەمیر بابۆ بوو.
سەمیر بابۆ لەگەڵ چوونی بۆ یانەی زێرەڤانی تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی هەولێر دلێر حاتم و یاریزانی یانەی گارە عامر یوسف مۆركردووە.
رێبین رەمزی
