کۆنتی: کۆستا و کانتی ئامادەن بۆ یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر ئەیسی میلان

کۆنتی: کۆستا و کانتی ئامادەن بۆ یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر ئەیسی میلان
ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی، ڕایگەیاند کە دیێگۆ کۆستای هێرشبەریان پێکانەکەی چارەسەربووەو ئامادەیە بۆ یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر ئەیسی میلان کە بڕیارە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجام بدرێت.

لەلێدوانێکیدا کە ماڵپەڕی فەرمی چێڵسی بڵاویکردووەتەوە، کۆنتی دەڵێت: پێکانەکەی کۆستا چارەسەربووە، سبەینێ بڕیار دەدەم لەسەر شێوازی یاریکردن و پێکهاتەی سەرەکی، دڵخۆشم بەوەی دەتوانم پشت بە کۆستا ببەستم.

وتیشی: دوبارەی دەکەمەوە، کۆستا یاریزانی چێڵسییەوەو ئەمەش گرنگترین شتە بۆ من لە ئێستادا، ئەو زۆر دڵخۆشە بەمانەوەی لێرە.

کۆنتی ئاشکراشیکرد کە نگۆلۆ کانتی ئەستێرەی نوێی تیپەکەی، بەدرێژای هەفتەی ڕابردوو بەشداری ڕاهێنانە جەستەیی و تەنانەت سەیری ڤیدیۆیی شیکارییەکانیشی کردووەو ئامادەیە بۆ یاریکردن بەرامبەر ئەیسی میلان و لەو یارییەدا بۆ تایمێک یان 30 خولەک یاریی دەکات.

hamataqana
Top