بۆ بە دەستهێنانی موستافی چێڵسی و ئارسیناڵ کێبرکێدەكەن
یانەی ئارسیناڵ پێی وایە کە شکوردان موستافی باشترین بەرگریکارە کە شوێنی بییر میرتیساکەری ئەڵمانی کە بۆ ماوەی شەش مان لە یاریگاکان دووردکەوێتەوە بگرێتەوە.
ڕۆژنامەی دیبۆرتی ڤالێنسیای ئیسپانی ئاشکرایکرد، جگە لە ئارسیناڵ، یانەی چێڵسیش هاتە کێبرکێکەوە و بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی لە پێناو موستافی ئامادەکردووە.
یانەی ڤالێنسیاش دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو چەندین یاریزانی بفرۆشێت بۆ ئەوەی قەیرانی دارایی بەرۆکیان بەردات و بۆ ئەو مەبەستەش موستافی یەکێکە لەو یاریزانانەی کە دەیەوێت بیفرۆشێت.
hamataqana
