پێش یاری سوپەری ئەوروپا زیدان لە لایەن BBCیەوە نیگەران بووە

پێش یاری سوپەری ئەوروپا زیدان لە لایەن BBCیەوە نیگەران بووە
بە لە چەند ڕۆژێک لە وادەی بەڕێوەچوونی یاری سوپەری ئەوروپا نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و سڤیلیا، (زێنەدین زێدان)ی ڕاهێنەری یانەی شاهانە بە ئامادەنەبوونی bbc بۆ ئە یارییە زۆر نیگەران بووە.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بە بایەخەوە سەیری ئامادەنەبوونی سێکوچکەی ریاڵ مەدرید دەکەن و گورزێکی کوشندەی بۆ خواستنەکانی ڕیال مەدرید لە قەڵەم دەدەن، زیزۆ کە چەند ڕۆژێک لەمەو بەر بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە ڕۆناڵدۆ لە جامی سوپەر بەشداری ناکات، دڵنیایە لەوەی کەریم بن زیمەش بەهۆی هەمان هۆکار کە پێکانە ناتوانێت بەشداری بکات، هەروەها گاریس بەیل بەهۆی دواکەوتنی لە مەشقەکانی ریال مەدرید لە ڕووی جەستەییەوە ڕەنگە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە ئامادە نەبێت.

چاودێران پێیان وایە، ئامادە نەبوونی bbc لە سوپەری ئەوروپی کاریگەری بەسەر ئاستی یانەکە دەبێت، بۆیە زێدان بەم بارودۆخە نیگەرانە و بە ناچاری پشتی بە ئەلفارۆ مۆراتا و ئیسکۆ و جامیس ڕۆدرێگێز و هاوڕێیانی قایم کردووە، هەروەها بە گوێرەی پسپۆرانی تۆپی پێ لە یاری داهاتووی ریال بەرامبەر بایەڕن میونشن بە تەواوی پێکهاتەی زیزۆ بۆ یارییەکەی سڤیلیا بەدەر دەکەوێت و ئامادە باشی ریال مەدرید بۆ بەدەست هێنانی یەکەمین نازناوی وەرزی تازە بە تەواوی ڕوون دەبیتەوە.

لەگەڵ دەستپێکی خۆئامادەکارییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، یانەکە تەنها دوو یاری دۆستانەی ئەنجامداوە لە یەکەمین یاریدا بەئەنجامی 3-1 بە پاریس سان جیرمان دۆڕا و لە دووەمین یاریشدا بە ئەنجامی 3-2 لە چێلسی لەنەدەنی بردەوە.

hamataqana
Top