لەسەر نرخە خەیاڵییەکەی پۆگبا کلۆپ و ڤینگەر ڕەخنەی توندیان گرت
لەم بارەیەوە، یۆرگن کلۆپ بە میدیاکارانی گوت” گەر تۆپی پێ بەو شێوەیە بێت، ئەوا من وازی لێ دەهێنم، چۆن نرخی یاریزانێک بە 100 ملیۆن دەکڕن، ئەی گەر یاریزانەکە تووشی پێکانێکی مەترسیدار بوو، واتە هەموو شتێک تەواو، باشتر وایە کۆمەڵێک یاریزانی گونجاو لە هێنانی یاریزانێک بەو نرخە باشترە”.
هەر سەبارەت بە نرخەکەی پۆگبا، ئارسین فینگەر، ڕاهێنەری یانەی ئاڕسناڵ گوتی “کڕینی یاریزان بەو نرخە زۆرە، شێتییە بە مانای وشەکە، ئەو کەسەی ئەو برە پارە زۆرە بۆ هێنانی یاریزانێک خەرج بکات، سەرکێشی بە پارە و داهاتی یانەکەی دەکات.
ئاشکرایە، کە دەنگۆی ڕۆیشتنی پۆڵ پۆگبا بۆ یانەی مانچێستەر یۆنایتد بە بڕی زیاتر لە 100 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی هەموو میدیاكانی سەرقاڵ کردووە، بەڵام تا ئیستا هیچ زاینارییەکی فەرمی سەبارەت بەو گرێبەستە ئاشکرا نەکراوە.
hamataqana
