گۆرگەكان یاریزانێكی بلوگرانایان كردووەتە ئامانج

گۆرگەكان یاریزانێكی بلوگرانایان كردووەتە ئامانج
بە مەبەستی تۆکمە کردنی هێلی بەرگری یانەکە، هەوڵەکانی یانەی ڕۆما بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەست لەگەڵ (تۆماس ڤیڕمالین)ی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا واژوو بکەن.

ڕۆژنامەی(توتو سپۆرت)ی ئیتاڵی لەم بارەیەوە بڵاویکردووەتەوە، کە دوای پێکانی (ئەنتۆنیۆ رۆدریگیز) و (ماریۆ ڕۆی) هەردوو بەرگریکاری یانەکە، پێویستە بەرگریکارێکی دیکە بۆ یانەکە بهێنن، لەم ڕوەوە یانەی رۆما هەوڵ دەدات بڕی گرێبەستەکە لەگەڵ بارسا کەم بکاتەوە و هاتنی یاریزانەکەش بە شێوەی خواستن بێت، لە بەرامبەدا بارسا خوازیارە یاریزانە بە بڕی 12ملیۆن بە شیوەیەکی کۆتایی بفرۆشێت.

ئاشکرایە کە تۆماس ڤێرمالین لە پێکهاتەی سەرەکی بارسا نەیتوانیوە پێگەیەکی سەرەکی بۆ خۆی بکاتەوە، هەروەها یانەکە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە هیچ کێشەیەکی نابێت.

hamataqana
Top