چێڵسی نزیكە لە دەستبەرداربوون لە هێرشبەرێكی

چێڵسی نزیكە لە دەستبەرداربوون لە هێرشبەرێكی
بەرپرسانی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا، لەسەر بریاری ئانتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری ئیتاڵی یانەکەیان، دەستبەرداری ئۆسکاری یاریزانی برازیلی یانەکەیان دەبن.

سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاوییان کردۆتەوە، پێدەچێت کۆنتی راھێنەری چێلسی، باوەری بە تواناکانی ئۆسکاری یاریزانی یانەکەی نەبێت، بۆیە داوای لەبرپرسانی یانەکەی کردووە رێگەی پێبدەن ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا نیزکترینە لە بەدەستھێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە.

شایەنی باسە ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٢ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی چێلسی ئینگڵتەراوە کردووە و لە وەرزەکانی رابردووش ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە.

hamataqana

Top