لە پێناو سیسۆکۆ مێرنگی دوو یاریزان و 30 ملیۆن یۆرۆ دەكاتە قوربانی

لە پێناو سیسۆکۆ مێرنگی دوو یاریزان و 30 ملیۆن یۆرۆ دەكاتە قوربانی
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیان لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی موسا سیسۆکۆی ناوەراستکاری فەرەنسی نیوکاسل، دوو یاریزان دەكەنە قوربانی.

دوای ئەوەی یانەی ریال مەدرید سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی تواناکانی پۆل پۆگبای فەرەنسی، بەرپرسانی ئەو یانەیە ھەوڵ بۆ گواستنەوەی سیسۆکۆی یاریزانی نیوکاسل یونایتدی ئینگڵتەرا دەدەن، بۆ ئەم مەبەستەش دەیانەوێت ھەردوو یاریزانی لاوی یانەکەیان، دیاز و یۆرینتێ بە شێوەیەکی کاتی بگوازنەوە ئەو یانەیە و لە بەرامبەردا سیسۆکۆ بەدەست بھێنن.

لە لایەن خۆیانەوە بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە، بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانی فەرەنسی یانەکەیان، داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و خودی ئەو یاریزانەش داوای جیابونەوە لە یانەکەی دەکات.


hamataqana
Top