دراکسلێر ئارەزووی جێهێشتن دەكات لە ڤۆلفسبۆرگ
دراکسلێر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “Bild”ـی ئەڵمانی سەبارەت بە داھاتوو دەلێت، سالی رابردوو ئەو کاتەی پەیوەندیم بە ڤۆلفسبۆرگەوە کرد، مەرجێکم لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئەوە بوو،
ھەر کاتێک ئارەزووی جیابونەوەم ھەبوو دەتوانم ئەو بریارە بدەم و ئەوانیش بەم مەرجەم رازی بوون، بۆیە ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە بریار لە داھاتووم بدەم.
ھەرچەند ئەو یاریزانە ئەڵمانیە ئاماژەی بە یانەی داھاتووی نەکردووە، بەڵام چەندین یانەی گەورە لەسەر ھێلن بۆ گواستنەوەی، لەوانەش بایرن میونشن.
hamataqana
