لەسەر خیسێ ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جیرمان رێكدەكەون
لەم بارەیەوە، کەناڵی (bfm) ی فەرەنسی ڕایگەیاندووە، کە بڕیارە خێسێ بۆ ماوەی 4-5 وەرز لەگەڵ پاریس سان جێرمان یاری بکات، پەیوەندی کردنەکەش لە مێرکاتۆی ئێستەدا بە ڕەزامەندی یانەی شاهانە ئەنجام دەدرێت، سەبارەت بە شێوازی گواستنەوەکە و بەهای گرێبەستەکە کەناڵەکە هیچ زانیارییەکی باس نەکردووە.
ئاشکرایە، ڕیال مەدرید دوای گەڕانەوەی (ئەلفارۆ مۆراتا) لە یانەی یۆڤی، ڕێگری لە ڕۆیشتنی خیسێ نەکردووە، بەڵام چاودێران پێشبینی دەکەن، ڕۆیشتنی یاریزانەکە کە تەمەنی 23 ساڵە بۆ یانە زەبەلاحەکەی پاریس بە شێوازی خواستن بێت.
hamataqana
