لە لێدوانێكیدا بۆڵت رایگەیاند كە رۆنالدۆ دەبێتە خاوەنی باڵۆن دۆری ئەمساڵ

لە لێدوانێكیدا بۆڵت رایگەیاند كە رۆنالدۆ دەبێتە خاوەنی باڵۆن دۆری ئەمساڵ
لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیا، یۆسین بۆڵت، پاڵەوانی جیهان لە ڕاکردنی وادە کورتەکان، ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکات کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتی تۆپی زێڕینی ئەم ساڵە بەدەست بهێنێت.

بۆڵت، کە هاندەرێکی سەرسەختی یانەی مانچێستەر یۆنایتدە، لە دیداری ڕۆژنامەی (ماڕکا) ئاماژەی کردووە، کە ڕۆناڵدۆ بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێرین کە بە باشترین یاریزانی جیهانی دەبەخشرێت زۆر شایستەیە، لەبەر ئەوەی بۆ جەماوەری سەلماندووە کە هەمیشە بە دوای سەرکەوتن دەگەڕێت، لە یۆرۆی فەرەنسا دەرکەوت کە چۆن پشتگیری تیپەکەی دەکات، من هیوادارم ڕۆژێک ڕۆناڵدۆ بۆ شەیتانە سوورەکان بگەڕێتەوە و یاری بۆ بکات.

سەبارەت بە هاتنی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ مانچێستەر یۆنایتد و وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە بۆلت گوتی: بە هاتنی مۆرینۆ خۆشحاڵ بووم، مانچێستەر یۆنایتد پێوستی بە گۆڕانکاری هەبوو، دڵنیام کە مۆرنیۆ وەکو من حەز لە بردنەوە دەکات و توانای ئەوەی هەیە بتوانێت یاریزانان بۆ ڕێچکەی سەرکەوتنەکان بگەڕێنێتەوە.


hamataqana
Top