مینا لە سلێمانی ئامادەكاری دەكات
ئاماده‌كاریه‌كانی یانەی مینا بۆ خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌دهات و ده‌یانه‌وێت له خولی نایاب به ئاستێكی به‌رز ده‌ربكەون و ئه‌نجامی شایسته‌یان هه‌بێت.
ئەم ئۆردوگا مەشقیە ماوەی 10 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و مه‌شقه‌كانیشیان له سه‌ر یاریگه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئەنجام دەدات و چه‌ند مه‌شقێكیشیان له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌كانی ئاشتی و سلێمانی (مه‌لعه‌به‌كه) ده‌بێت.
هەر لەم ئۆردوگایە یانەی مینا چەند یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و یانه‌كانی دیكه‌ی شارەكە ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جێگەی باسە راهێنەری رۆمانی ئیوان مارین راهێنەرایەتی یانەكە دەكات و یاریزانی یانەی هەولێر هەردی سیامند لە ریزی ئەم یانەیە یاری دەكات.
رێبین رەمزی
