بارسا پەنای بۆ گۆڵکاری خولی مەکسیک برد

بارسا پەنای بۆ گۆڵکاری خولی مەکسیک برد
بارسا پەنای بۆ گۆڵکاری خولی مەکسیک برد
یانەی بلوگرانا ئەمساڵ بە ئامانجی بەھێزکردنی ھێلی ھێرشبەری تیپەکەی چاوی لەسەر چەندین یاریزان داناوە بۆ ئەوەی بتوانێ گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بکات، یەکێک لەم یاریزانانەش یاریزانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی تیگریز ئۆنالی مەکسیکی ئەندریە بییرجینیاکە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بیگوازنەوە ریزی تیپەکەی ئەندرییە وەرزی ڕابردوو لە خولی مەکسیکی نازناوی گۆڵکاری خولی بردەوە بە تۆمارکردنی ١٣ گۆڵ لە ١٧ یاری بۆیە ئێستا بۆتە جێگای متمانەی یانەی بارسێلۆنا بۆ ئەوەی لەم ھاوینە ئەم یاریزانە بباتە ریزی تیپەکەی بیکاتە شوێنگەرەوەی ھەریەک لە یاریزانان سوارێز و میسی و نیمار لەسەر کورسی یەدەگ ، بەڵام یانە مەکسیکەیە رەتی کردۆتەوە دەستبەرداری ئەم یاریزانە بێت ئەوەشی راگەیاندوە لە تۆری کۆمەلایەتی تویتەری تایبەت بە یانەکە کە بارسا بەفەرمی داوای ئەم یاریزانیان لە یانەکە کردووە ، یانەی بلوگراناش تاکو ئێستا بەردەوامە لە پەیوەندی کردن بە ئەندرییە بۆ ئەوەی سەنگەری یاری کردنی بگوازێتەوە کەتالۆنیا، بەڵام تاکو ئێستا بەفەرمی ھەردوولا رێک نەکەوتوون لەسەر ئەم یاریزانە.
کارزان کانەبی
Top